بهغدا- INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ هەینی پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕۆژنامەنووسى و ڕاگەیاندکار کە نوێنەرایەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سودانی پێشوازی لە شاندی ڕۆژنامەنوسی ئێران کرد، و ستایشی پەیوەندییە مێژوویی و قوڵەکەی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی کرد، لەگەڵ ئەو پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەی کە کار دەکەن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان گەلانی عێراق و ئێران.
سەرۆکی ئەنجومومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ڕۆڵی پێشەنگ و سەرەکی عێراق لە ناوچەکەدا، و سیاسەتی لێکنزیکبوونەوەی بۆچوونە هەرێمییەکان، ولە هەوڵدایە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و هەروەها ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری تەواوکراو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا، و ئاماژەشی بەوە کرد کە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەتوانێت ببێتە کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان.
لەلایی خۆیهوه شاندی ڕۆژنامەوانی ئێران سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، و ستایشی هەوڵەکانی حکومەت و گەلی عێراقیان کرد بۆ میوانداریکردنی ملیۆنان زیارەت کاری ئێرانی و بیانی، و جەختیان کردەوە لەوەی کە ئەو ڕێکخستنە مەزنەی کە لە زیارەتی یادکردنەوەی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) لە ماوەی ئەمساڵدا ڕەنگدانەوەی بایەخ و پەرۆشییە لە بەرزترین ئاستەکاندا بەرانبەر ئەم بۆنە مەزنە لە دڵی موسڵماناندا.
ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی ئاماژەیان بەگرنگی پەیوەندی و هەماهەنگییە میدیاییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، لەسەر بابەته جۆراوجۆرەکان کەبەرژەوەندی هاوبەش له نێوان هەردوو وڵات و گەلەکەیاندا بتەوتر دەکەن.