بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، باسم عه‌وادی وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە.
ئەلعەوادی لە پۆستێکدا لهئێكس كه (پێشتر تویتەر) بوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وه‌ریگرتووه ڕایگەیاند: حکومەتی فیدراڵی پابەندییە داراییەکانی بەتەواوی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە، و هەوڵی زۆریشی داوە بۆ پێشكێش كردنی چارەسەریەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە تا کۆتایی مانگی حوزەیران، و بەپێی خەرجییە ڕاستەقینەکانی دەوڵەت، بڕێ ئه‌و پاره‌ی كهلهئهستۆی هه‌رێم بووه سێ ئه‌و هینده زیاتره بووه له پشکی هەرێم، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و غەیرە نەوتی ڕادەست نەکردووە وەک ئەوەی كه‌پێویست بوو به‌پێی بودجەی فیدراڵی راده‌ست بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا کە هاووڵاتیانی عێراقی لە هەرێم باری پابەندنەبوون هه‌ڵنه‌گرن، وکارمان بەو شتانە کرد کە یاسا ڕێگەی پێدەدات بە وەرگرتنی بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی قەرز بە هەرێم تا کێشە داراییەکانی لە بنەڕەتدا چارەسەر دەکرێن.
عەوادی جەختی لەوەشکردەوە" حکومەتی فیدراڵی په‌رۆشه بۆ پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌كو مافه‌كانی هاوڵاتیان دیكه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا،هەروەها ده‌ڵێت" پابەندبوون بە یاسا فیدراڵییەکانی و ڕێککەوتنە ئەنجامدراوه‌كان له‌سایه‌ی دەستوور، کورتترین ڕێگایه بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی دارایی و بەرزکردنەوەی متمانە.