كهركووك ـ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە لەگرتهیهكی ڤیدیۆیی سووتاندنی ئاڵای عێراق لە پارێزگای کەرکوک دەرکەوتبوون.
دهزگای ئاژانس لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، “دوای ئەو ڕووداوانەی لە پارێزگای کەرکوک ڕوویاندا لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، زانیاری هەواڵگری لەسەر کۆمەڵێک کەس لەبەردەستدا بوو کە لەگرتهیهكی ڤیدیۆیی دەرکەوتوون و تیایدا ئاڵای عێراق سووتێنرا، ئەمەش کاردانەوەی جهماوهری لێکەوتەوە، چونکە کاریگەری لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستبەجێ مەفرەزەکانی دەزگاکە دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا لە پارێزگاکەدا جوڵەیان کرد".
ئەو دووپاتیکردەوە: "دوو کەسیان دەستگیرکراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بگرێتهبهر.