بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران فادی شەمەری، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت دەستپێشخەری لێكتێگەیشتنی قووڵی كردووە سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەرێم، و وتیشی: حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ كوردستان بە مەرجی پابەندبوون بە دەستوور.
شەمەری لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لە ژێر سەقفی دەستووردا، ڕێكەوتن و لێكتێگەیشتنەكان بەڕێوەدەبرێن و هیچ شتێك لە سەرووی ئەوەوە نییە، و وتیشی: لە ڕوانگەی حیكمەت و هێزەوە دەستپێشخەریمان كرد بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی قووڵ و شەفاف لەگەڵ ئەكتەرە سیاسییە جیاوازەكان، بەتایبەتی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت دۆسییەكی ئاڵۆز و تێكەڵاوی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە میرات بۆ ماوەتەوە و پابەند بووە بە ئەخلاقی جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكان بە خۆشەویستی و حیكمەتەوە، ئێستاش نیەتی باش هەیە، بەمەرجێك حكومەتی هەرێم پابەندی دەستور و بنەماكانی ڕێزگرتن و زمانێكی نەرم و شەفاف بێت.