بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغداد ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كە بریتین لە بەدواداچوونی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و دەستگیركردنیان، هەروەها بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان كە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغداد رەسافە، كە بریتی بوو لە بوونی خانوویەك كە دەكەوێتە پارێزگای بەغداد رەسافە، لەناو ئەو خانووەدا كۆمەڵێك كەس مادەی هۆشبەر دەفرۆشن و ئۆتۆمبیلی خۆیان بەكاردەهێنن بۆ دابەشكردنی بەسەر بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكاندا، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی پێویست كرا و ڕەزامەندیی وەرگیرا، هەروەها هەواڵگری تیمێكی بۆ بەدواداچوونی ئەم باندە پێكهێنا.
ئاشكراشیكرد: بە بۆسەیەكی توند، مەفرەزەكانمان توانیان پێنج تۆمەتبار لەناو ماڵەكەدا دەستگیربكەن، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا بگرن كە ئامێری فرۆشتن و بەكارهێنانیان تێدابوو، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی سەر بە خۆیان.
رونیشیكردەوە: لە كاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتباران بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە مادەی هۆشبەریان فرۆشتووە و ئۆتۆمبیلی دەستبەسەرداگیراویان بەكارهێناوە بۆ دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكان بەسەر ئالوودەبووان.
جەختیشیكردەوە: لێدوانەكانیان تۆماركراون و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئامادەبوونیان لەبەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان.