عێراق و ئێران ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی هاوكارییە تەندروستییەكانی نێوان هەردوو وڵات

سیاسی
  • 7-09-2023, 23:53
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عێراق و ئێران ڕێككەوتنێكیان بۆ زیادكردنی هاوكارییە تەندروستییەكانی نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند، هاوكات تاران ئاشكرایكرد: لەماوەی سەردانی چلەدا چوار هەزار كادری پزیشكی ناردووە.
    وەزیری تەندروستی ئێران بەهران عەینوڵڵاهی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وڵاتەكەی پێشوازی لە سەردانی پزیشكانی عێراقی دەكات بۆ ئێران بۆ سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری و شارەزایی پزیشكییان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وڵاتەكەی ڕاوێژكارێكی تەندروستی دەنێرێت بۆ مانەوەی لە باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بۆ پلاندانان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بە ئامانجی زیادكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    سەبارەت بە ئامادەبوونی كارمەندانی پزیشكی ئێران لە ماوەی سەردانی چلەدا، عەینوڵڵاهی تەئكیدیكردەوە: وڵاتەكەی بە فەرمی 4 هەزار كادری پزیشكی ڕەوانەی عێراق كرد لە پسپۆڕییە جیاوازەكان، جگە لەو پزیشكە سەردانكەرانەی بەشدارییان لە سەردانەكەدا كرد، بەو پێیەی ڕۆڵێكی سەرەكییان لە خزمەتكردندا هەبووە.
    وتیشی: وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕێگەی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەكی گەڕۆكەوە ئەزموونێكی سەركەوتووی هەبوو لەو سەردانەدا كە دەتوانرێت لە ساڵانی داهاتوودا سوودی لێ وەربگیرێت.