ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی: بەغداد هەوڵی زۆر دەدات بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران

ئەمنی
  • 7-09-2023, 23:51
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بەغداد هەوڵی زۆر دەدات بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.
    ئەعرەجی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەغداد هەوڵی زۆر دەدات بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ دووپاتدەكەینەوە، بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلەكەمان بێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرز بكاتەوە.