بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سكرتێری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن رەیان كلدانی، لەسەر بانگهێشتی پیاوانی خاوەن كار و دامەزراوەكانی ئیتاڵیا لەگەڵ پاپا فرانسیس كۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی كلدانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كلدانی گەیشتە ڤاتیكان بۆ بەشداریكردن لە نوێژی تەبشیری مەلائیكی بۆ مەریەمی پاكیزە و لە سەرەتای وتارەكەیشیدا پاپا فرانسیس بەخێرهاتنی شاندی عێراقی كرد و نوێژ و نزای بۆ عەرەبی زمان كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆتایی ئەو نوێژەدا، كلدانی چاوی بە پاپا كەوت و دیارییەكی لە میراتی خاكی رافیدەین پێشكەشی كرد و سڵاوی حكومەتی عێراق و گەلی عێراقی پێ گەیاند، داواشی لێكرد دوعا بۆ عێراق بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: پاپا نیعمەتی نێردراوی خۆی بە كلدانی بەخشی و دیارییەكی تایبەتی پێبەخشی، كە تەسبیحی پیرۆزە، و وتیشی: سەردانە مێژووییەكەی بۆ عێراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە ئایینی و سیاسییەكانی عێراق و هاندانی كارەكانی كلدانی بۆ ئاشتی لە نێوان هەموو عێراقییەكان لەبیر نەكردوە.
لە بەرامبەردا كلدانی سوپاسی پاپای كرد بۆ ئەم دەرفەت و پێشوازییە، و ئاماژەی بەوەشكرد: كە كارنامەكەی كۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ دامەزراوەكانی كڵێسا و پیاوانی ئایینی كاسۆلیكی لەخۆدەگرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات