بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سەركەوتنی پلانی سەردانی چلەی ماتەمینی لە كەرتی بەرپرسیارێتی و گەڕانەوەی یەكەكانی بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان ڕاگەیاند و لە كاتێكدا دووپاتی كردەوە كە پلانەكە نەرم و نیان بووە و شایەتحاڵی هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نەبووە، بەڵام ئەو پلانە بۆ سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ڕاگەیاند ئاماژەی بەوەدا كە هاتنی سەردانكەرانی بیانی بۆ شارە پیرۆزەكانی كازمییە و سامەرا دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكە مسۆگەر كردووە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لیوا ئەحمەد سەلیم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، "پلانی دەستەبەركردنی پاراستن بۆ سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لەسەر بێت لە كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ڕێك لە كاتژمێر 12ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتایی هات"، جەختیشیكردەوە ". سەركەوتنی پلانەكە، كە هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نەبووە." .
سەلیم وتیشی، "پلانەكە بە بێ هیچ كێشەیەكی كۆتایی هات و بە بێ داخستنی ڕێگاكان ، جگە لە لایەكی ڕێگای هاتووچوو بە پێی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ڕێگا نوێیانەی كە لە باشووری بەغدا بەرەو كەربەلای پیرۆز كرانەوە، یارمەتیدەرێكی زۆر بوون لە جوڵانەوەكەدا لە ئۆتۆمۆبیل و دەستوەردانیان لە ڕێڕەوی سەردانكەران نەكرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كە لەو ماوەیەدا لێشاوی پێچەوانەی زۆری سەردانكەران لە كەربەلای پیرۆزەوە بەرەو بەغدای پایتەخت دەگەڕانەوە، بەتایبەتی بۆ ناوچەی كازمییە، كە دوای تەواوكردنی مەراسیمەكانی سەردانكردن پێشوازیی لە سەردانیكەرانی بیانی