بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی بەخشندەیی و میوانداریی گەلی عێراقی كرد لە سەردانی ساڵیادی چلەی ئیمام حوسێن
وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتاكەی، وەزیری تەندروستی ئێران، بەهران عەینوڵڵاهی ، كە لە باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ڕایگەیاند : “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە وەزیری تەندروستی ئێران، بەهران عەینوڵڵاهی ، و شاندی یاوەری كرد”، ئاماژەی بەوەدا كە “ سەردانەكە بە بۆنەی چلەی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێ بێت بۆ تاوتوێكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش بە سەردانكەرانی عێراقی و ئێرانی و بیانی كراون، و بۆ سوپاس و پێزانینی ئەو كادیرە تەندروستیانەی كە خزمەتگوزاریان پێشكەش كرد، بۆ بەرزكردنەوەی هاریكاری و هاوبەشی لە بوارە جیاوازەكانی تەندروستی، هەروەها ئامادەكاری بۆ سەردانەكانی داهاتوو بەشێوەیەكی نزیكتر و هاوكاری زیاتر.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، بەخێرهاتنی وەزیری تەندروستی ئێران و شاندی یاوەری دەكەین، هیوای مانەوەیەكی باشیان بۆ دەخوازین لە عێراق و هاوكارییەكی گەورە لەنێوان وەزارەتەكانی تەندروستی عێراق و ئێران".
لای خۆیەوە بەهران عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستی ئێران وتی: سوپاسی گەلی عێراق و وەزارەتی تەندروستی عێراق دەكەم بۆ میوانداری و بەخشندەیی گەلی ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەناوی خۆم و بەناوی سەرۆك كۆماری ئێران و ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی عێراق دەكەین، هاوكات سوپاسی دڵسۆزانەمان ئاراستەی وەزیری تەندروستی دەكەین بۆ ئەوپەڕی هەوڵەكانی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانكەرانی ئێرانی”.
لە درێژەی قسەكانیدا، "تەندروستی دان بە سنوورەكاندا نانێت، هەروەها هەموو وڵاتان دەتوانن هاوكار بن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بەو پێیەی پێویستە هەموو مرۆڤێك بە تەندروستیی بمێنێتەوە و نەخۆش نەكەوێت"، ڕوونیشیكردەوە "پەتای كۆرۆنا سەلماندوویەتی كە نەخۆشییەكان سنوورەكان ناناسن، بۆیە هاوكاری دەبێت لە پێناو تەندروستیدا بكرێت”.