بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن لەدژی بەڕێوەبەری یەكێك لە لقەكانی بانكی كشتوكاڵی لە دیالە و بریكاری پێشووی، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵكی گشتی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی ، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، تێیدا هاتووە، "دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە كە تایبەتمەندە لە چاودێریكردنی كەیسەكانی دەستپاكی، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی مقدادیە و بریكاری پێشووی دەركرد، لەسەر پاشخانی تۆمەتی زیانگەیاندن بە ئەنقەست بە پارەی ئەو بنكەی كە تێیدا كاردەكەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو زیانانە لە ئەنجامی خەرجكردنی چوار قەرزی كشتوكاڵی بەرێوەبەری بانكەكە بە مامەڵەی ساختە بۆ كڕینی دوو سیستەمی ئاودێری و تیمێكی پەمپكردن و پاككەرەوەی تۆو بە بڕی (100,000,000) دینار لە ساڵی 2012، بە پێچەوانەی كۆنتڕۆڵەكان و لە ساڵی 2012 ساختەكردنی پەنجەمۆری قەرزوەرگر لە خەرجكردنی سەرەتایی مامەڵەی قەرزی كشتوكاڵیدا."
و لە درێژەی قسەكانیدا، "دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە كە تایبەتە بە پشكنینی كەیسەكانی دەستپاكی، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان، فەرمانی دامەزراندنی لە دژی بەڕێوەبەری لقی بانكەكە و بریكاری پێشووی دەركرد".