وەزیری ناوخۆ كۆتایی هاتنی پلانی ئەمنی چلەی ماتەمینی ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 7-09-2023, 12:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆكۆتاییهاتنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ڕاگەیاند.

    وەزارەتی ناخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كۆتاییهاتنی پلانی ئەمنی بۆ چلەی ماتەمینی ڕاگەیاند".

    و ئاماژەی بەوەشكرد، "كەرتەكان گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان دوای كۆتایی هاتنی دۆخی ئاگاداركردنەوە (ج)."

    وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پێشتر پشتڕاستی كردەوە كە هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی لە ڕۆژانی سەردانەكەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سڵاوی خوای لێ بێت ڕووینەداوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلانەكە زوو ئامادەكراوە و پێش جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە پێشوەختە تەركیزەكان لە پارێزگارەكانی نزیك لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، هەروەها ئەو پارێزگارانەی كە تێپەڕبوونی سەردانكەرانن بۆ كەربەلای پیرۆز.