بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی فرۆشتنی كەرەستەی بیناسازی بە قیست بەبێ سوودی ڕاگەیاند، ئەمەش وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە 50 سەنتەری بازاڕكردن لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەیە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای كەرەستەی بیناسازی، موجاهید شافی عەیفان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی كەرەستەی بیناسازی بەردەوامە لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فرۆشگاكەیەوە بە قیست، بە نرخێكی گۆناج و بە كەرەستەی كوالیتی بەرز". ئاماژەی بەوەشكرد كە "قەبارەی جۆراوجۆری ئاسن لە فرۆشگاكانی كۆمپانیاكەدا بەردەستە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "فرۆشتن بە قیستی رێگەدراو دەبێت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و سەرجەم هاوڵاتیان، بەبێ سوود، لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران و وەزیری بازرگانی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "نرخەكان پاڵپشتی دەكرێن و ناچنە ژێر هەڵاوسانی نرخەوە لە بازاڕەكان."
عەیفان وتی، "لقی نوێ لە قەزا و ناحییەكان دەكرێتەوە"، جەختیشیكردەوە "50 سەنتەری بازاڕكردنی بیناسازی لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەیە".