بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرد پلەکانی گەرما کەمێک دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، هەروەها لە بەشی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
ڕوونیشیکردەوە، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵات".
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات