وەزیری گواستنەوە سەركەوتنی پلانی خزمەتگوزاری تایبەت بە سەردانی چلە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 6-09-2023, 20:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سەعداوی، سەركەوتنی پلانی خزمەتگوزاری تایبەت بە سەردانی چلە ڕاگەیاند.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، لە زاری وەزیرەوە رایگەیاند: گواستنەوە هەموو هەوڵەكانی خۆی كۆكردەوە بۆ ئەوەی پلانی سەردانی چلە سەركەوتوو بێت، بە بەشداریكردنی گواستنەوەی وشكانی و ئاسمانی و هێلی شەمەندەفەر لە خزمەتكردنی سەردانكەرانی بەڕێز، تەئكیدیشیكردەوە: كە ئەمە بەشداربووە لە هەڵمژینی گەورەیی دوو ملیۆن سەردانكەر، لە هەموو میحوەرەكانی كاركردن لە دەروازە سنوورییەكان و پارێزگارەكان.
    هەروەها سەعداوی ستایشی هەوڵ و كاری ژووری ئۆپەراسیۆنی گواستنەوە و كارمەندان و پێكهاتەكانی وەزارەتی كرد بۆ دڵسۆزیان و خزمەتكردنی سەردانكەرانی ئیمام حسێن ( سڵاوی خوای لەسەر بێت).
    سەعداوی ئاماژەی، بە پشتیوانی گەورە و بەردەوامی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرد، و جەختیكردنەوە، لەسەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانكەرانی بەڕێز.
    دووپاتیشیكردەوە: زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر هۆكارەكانی گواستنەوە دەستیان كرد بە گواستنەوەی سەردانكەران، كە لە دەروازە سنوورییەكانەوە دەستپێدەكات و بە پارێزگاكاندا تێدەپەڕن، لە رێگەی هێڵی شەمەندەفەر و وشكانی بەرەو شاری كەربەلای پیرۆز و بە پێچەوانەشەوە.
    رونیشیكردەوە: 700  پاس لەلایەن كۆمپانیای گشتی گواستنەوەوە بۆ گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكانەوە بەشداربوون، هاوكات كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق 20 شەمەندەفەری  خستوەتە خزمەتی سەردانكەران لە چوارچێوەی میحوەرەكانی بەسرە-كەربەلا، و بەغداد-كەربەلا و بەپێچەوانەوە.
    وەزیری گواستنەوە ئاشكرایكرد: كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی دەریایی 50 ئۆتۆمبێل و 29 بەلەمی تێدا بەشداربووە، لە كاتێكدا فڕۆكەخانەكان هەزار و 850 فڕۆكەیان وەرگرتووە، كە زیاتر لە چارەكە ملیۆنێك سەردانكەریان هەڵگرتووە،و وتیشی: 150 بارهەڵگر بەشدارییان لە پشتیوانی لۆجستیدا كردووە، هەروەها 150 پاس بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی گەشتی پێچەوانەدا كردووە بۆ ئەوەی تەوژمی گەشتیاران جێگیر بكەن.