بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: چەند كەسێكیان بە تۆمەتی تیرۆر لە ناوچەكانی ئەبو نەواس و سەعدون لە بەغداد دەستگیر كردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد توانیویانە 2 كەس بە تۆمەتی تیرۆر لە ناوچەكانی ئەبو نەواس و سەعدون لە بەغداد دەستگیر بكەن". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:" لە ناوچەكانی مەدینە سەدر و بەغداد جدیدەش دوو كەسی تر بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركراون، بە تۆمەتی بازرگانیكردنیش بە مرۆڤەوە لە ناوچەی سەعدون دوو كەسی تر دەستگیركران".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات