بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانپشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پلانی سەردانی چلەی ئیمام حوسێن لە شاری كەربەلا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە :" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شاری كەربەلای پیرۆزەوە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پلانی خزمەتگوزاری و ئەمنی تایبەت بە یادكردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و هاوەڵەكانی (سەلامیان لێ بێت)".