بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، پشتڕاستی كردەوە كەبەرزراگرتنی یادكردنەوەی چلەهەمین سەردانی دەبێت هاندەرێك بێت بۆ كاركردن بۆ بەدیهێنانی چاكسازی.
مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، “سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئیمام مەهدی، و مەرجەعە باڵاكان ، سەرجەم موسڵمانیانی جیهان، هەموو مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلی عێراق بە تایبەتی، بە بۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت)” و خێزانە پاكەكەی، و هاوەڵانی .
مەندەلاوی ڕایگەیاند كە “بیرهێنانەوەی ئەم بۆنە نەمرە كە تێیدا خوێن بەسەر شمشێردا سەركەوتنی بەدەستهێنا، دەبێت پاڵنەر و هاندەرێك بێت بۆ یەكگرتن و كاركردن بۆ بەدیهێنانی چاكسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێشكەشكردنی خزمەت بە هاووڵاتیان، و بنیاتنانی عێراقێكی بەهێز و بەتوانا، جگە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵك و بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ ستەملێكراوان و هەژاران”.