INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرز بووەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە نیگەرانیی بازاڕەكان لە كەمبوونەوەی پێداویستییەكان، دوای ئەوەی سعوودیە و ڕووسیا كەمكردنەوەی خۆبەخشییان بۆ دابینكردنی نەوت تا كۆتایی ساڵ درێژكردەوە.
تا کاتژمێر 00:08 به کاتی گرێنج به ڕامبه ڕ نرخی نه وتی خاوی برێنت به ڕێژه ی 17 سه نت به ڕێژه ی 0.2% به ڕزبووه وه و به 90 دۆلار و 21 سه نت بۆ هه ڕ به ڕمیلێک به ڕزبووه ته وه . ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، نەوتی خاو بۆ یەکەمجار لەدوای مانگی تشرینی یەکەمەوە ئاستی 90 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک بوو کە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرزبووەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بە ڕێژەی 23 سەنت بەرزبووەتەوە كە دەكاتە 0.3% و گەیشتووەتە 86 دۆلار و 92 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا.
دوێنێ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی وزەی سعودیەوە بڵاویكردەوە، سعودیە بۆ ماوەی 3 مانگی دیكە، كەمكردنەوەی بەرهەمی خۆبەخشانە بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا درێژ دەكاتەوە، تا كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی 2023.
ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ڕوسیا بڕیارە خۆبەخشانەی خۆی بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكردەوە.
كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی سعودیە و ڕووسیا جگە لە كەمكردنەوەی مانگی نیسان كە ژمارەیەك بەرهەمهێنەری ئۆپێك+ لەسەری ڕێككەوتوون، كە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ درێژدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە و نۆڤاك ڕایانگەیاندووە، "هەردوو وڵات مانگانە پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی كەمكردنەوە دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لەوەی كە ئایا قەبارەی كەمكردنەوەكان زیاد دەكەن یان زیادكردنی بەرهەمهێنان بەپێی بارودۆخی بازاڕ".
سەرچاوە: عەرەبیە نێت