بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكانی هاتنە ژورەوە بۆ وڵات 1850 گەشتە، كە زیاتر لە 250 هەزار سەردانكەریان هەڵگرتووە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم ئامارە بۆ ماوەی نێوان 15ی ئاب تا 3ی ئەیلولی ئەمساڵ.
عیماد عەبد ئەلڕەزاق ئەسەدی، سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانی شارستانی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، و چاودێریكردنی راستوخۆ لە ڕێگەی تیمێكی كاری یەكگرتوو بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی كاركردن لە فڕۆكەخانەكانی (بەغدا – بەسرە - نەجەف) بۆ چەند ڕۆژێكی بەردەوام بە مەبەستی پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاری و خزمەتگوزارییە پێویستەكان بۆ سەردانیكەرانی چلەی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەی هاتنی گەشتەكان بۆ وڵات لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە لەڕێگەی ئەو فڕۆكەخانەكانی بەغدا و بەسەر ە و نەجەف ، لە ڕۆژانی سەردانەكەدا، نزیكەی ٢٥٧ هەزار هەزار سەردانكەر بووە، بە كۆی گشتی ژمارەی گەشتەكان ١٨٥٠ گەشتە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە پێشەنگی ئەم ئامارەدایە بەو پێیەی 1400 گەشتی وەرگرتووە بە 200 هەزار سەردانكەر، دواتر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە 400 گەشت و 50 هەزار سەردانكەر، دواتر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە 50 گەشت و 7 هەزار سەردانكەر لەناو فڕۆكەكەدا" كە "ئەم ئامارانە بۆ ئەو ماوەیەن كە لە ١٥ی ئابەوە تا ٣ی ئەیلوولی ئەم مانگە بەردەوام بوو."