بهغدا- INA
حسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی بۆ ڕێکخستنی گەورەی سهردانی ملیۆنی چلهی ماتهمینی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت).
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد ئەلسەحاف، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە کە "فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی لەهاوتا ئێرانییەکەی، حسێن عەبدوڵڵاهیانەوە پێگەیشتووە". .بۆ رێكخستنی ئەو سهردانهی ملیۆنەی بۆ کەربەلای پیرۆز، و سوپاسیکردنی گەلی عێراق بۆ میوانداریی بەخشندە و پێشوازی باشی سەردانکەران لە چلەمین ماتهمینی ئیمام حسێن (د.خ).
بەپێی بەیاننامەکە لهلایی خۆیەوە جێگری سەرۆکوهزیران دووپاتی کردووتهوە " كهگەلی عێراق شانازی بە سەردانکەرانی کەربەلاوە دەکات، هەروەها حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان لەخزمەتی سەردانکەرانی کەربەلادا بوون.
سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد" كهههر لهم پهیوهندییه تهلهفۆنیهدا هەردوولا باسیان له پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كرووه و هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە دەربڕیوه. هەروەها باسیان لە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و کۆماری ئیسلامی كردووه و پابەندبوونی ههردوولا بهم رێكهوتنه دووپات کرایەوە، وئەو هەنگاوانەی کە لەم بوارەدا جێبەجێ کران لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
لە درێژەی بهیانامهكهدا هاتووه: وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی کرد بۆ سەردانی تاران بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی دوو قۆڵی پەیوەست بە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ.