هه‌ولێرـ INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ماڵباتی نووسه‌ری كورد جه‌لال زه‌نگابادی كردوونووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناردووه وتێدا هاتووه" پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى ديارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه له چه‌ندين زمانى جياوه، وێژه‌ى جيهانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌و بواره‌دا كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.