بهغدا-INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سهید عەمار حەکیم دووپاتی کردەوە کە سەردانەکەی چلهی ماتهمینی پەیامێکی مرۆڤدۆستانەیە کەئاراستەی هەموو جیهان دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە کەربەلای پیرۆز گۆڕاوە بۆ شارێکی جیهانی کە زیاتر لە هەشتا نەتەوە لەخۆدەگرێت.
سهید حەکیم لەڕاگهیێنداورێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ وتی: لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و پیشەیی میدیایی عەرەبی و بیانی کۆبووینەوە کە بانگهێشتکراون بۆ ڕووماڵکردنی سەردانەکەی چلهی ماتهمینی، و سوپاس و پێزانینمان کردن بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتنامەکە و باسمان كرد لە کاریگەرییە مێژووییەکانی ئەم سەردانە ملیۆنه و نیشانهكانی و ئەو تەحەددایانەی کە ئەهلی بەیت (سەلامی خوایان لەسەر بێت) و شوێنکەوتووانی ڕووبەڕووی بوونەتەوە بۆ بەردەوامبووندان بهڕێوڕەسمەکان و چەسپاندنیان.
سەید حەکیم ڕایگەیاند “سەردانی چلهی ماتهمینی پەیامێکی مرۆڤدۆستانەیە کە ئاراستەی هەموو جیهان کراوە، ماناکانی دادپەروەری و یەکسانی و ڕەتکردنەوەی نادادپەروەری و ستەمکاری لەخۆدەگرێت، هەروەها پەیامی بەخشندەیی و قوربانیدان، خۆبەدەستەوەدان، و بەخشندەبوون لەگەڵ ئەوەی کە زۆر ئازیزە بۆ مرۆڤ”.
سهید حەکیم جەختی لەوە کردەوە "گرنگی گۆڕینی هەموو سەردانکەرێک بۆ سەکۆیەکی میدیایی بۆ گەیاندنی تێبینییەکانی لەسهر ئهم ڕێوڕەسمە، ههر چهنده داپۆشینێكی میدیایی لهسهر بووه سهرهرای ئهوهی ژمارهی سهردانكهران بهدەیان ملیۆنی تێپەڕاندووە لهعێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تا کەربەلا گۆڕاوە بۆ شارێکی جیهانی کە زیاتر لە هەشتا نەتەوەیی جیاواز لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان لهخۆی گرتووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ڕێوڕەسمە و ڕێوڕەسمەکانی دیكه و پێش ئەویش دەسەڵاتی ئایینی پیرۆز و هۆزە عێراقییەکان، ئەوانەن کە ئایینی ئیسلامییان پاراستووە و لە عێراقدا پاراستوویانە، هەروەها ئەو ڕێوڕەسمانانە لە گرنگترین ئامرازەکان دەمێننەوە، لە پاراستنی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان لەو بیرۆکە و لادانانەی کە مەبەست لێی سەپێنراوە لە ژێر ناوی ئازادی و دیموکراسیدا”.
سهید حەکیم جەختی کرد، “سەردانی چلهی ماتهمینی بە تەنها، بەم گەرمای سووتێنەر و ئەم فرە ڕێگا و ئەم ملیۆنەها کەسە، بەڵگەیە لەسەر بوژانەوە و ئاسایش و سەقامگیری عێراق”، ئاماژەی بەوەشکرد “پێمان وایه ئەو وڵاتانەی کە لە عێراق زیاتر سهقاگیرترن، رهنگهو توانای بەڕێوەبردنی ئهم رێورهسمهیان نهبێت بەم قەبارەیە، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی لێرە و لەوێ لهسهر رێوسمهكه تۆمارکراون."