بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات لە کەربەلا بۆ بەدواداچوون لەسەر پلانی خزمەتگوزاری بۆ زیارەت کارانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت)
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی گەیشتنیدا بۆ شاری کەربەلای پیرۆز، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بوو بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی پلانی خزمەتگوزاری و ئەمنی بۆ زیارەتی ملیۆنی بەبۆنەی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و هاوڵەکانی (سەلامیان لێ بێت)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی باڵای تایبەت بە زیارەت، لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی و کارەبا و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران و سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی زیارەتی ملیۆنی و پارێزگاری کەربەلای پیرۆز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری و پێکهاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان.
ههروهها وتی سودانی جەختی کردەوە لە ئەو هەوڵە ناوازە گەورەیەی کە لەلایەن هەموو فەرمانگە و دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەزگا جێبەجێکارەکانەوە بە هەموەجۆرەکانییەوە دراوە، و لە چوارچێوەی پلانێکی ڕووندا دانراوە و ڕێکخراوە، و لە زووەوە ئامادەکرای بۆ کراوە وەک بەشێک لە ئامادەکارییە چالاکە فراوانەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەت هەموو تواناکانی خۆی خستۆتە گڕ لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە هەموو شوێنێک و هەموو بارودۆخێکدا.
سودانی ستایشی ئەو ڕۆڵە تەرخانکراوەی هێزە ئەمنییەکانی کرد بە هەموو جۆرەکانیەوە لەگەڵ هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت بە فەرمانبەر و کارمەندەکانیانەوە و ڕایانی سپارد بەردەوام بن لە هەمان ئەرک و بەخشین، بۆ تەواوکردنی مەراسیمی زیارەت تا گەڕانەوەی دوایین زیارەت کار بە شێوەیەکی گونجاو.
سودانی ڕۆڵی هاوڵاتیانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەرز نرخاند، لە گەڵ ڕێپێوانە حوسێنییەکان کە بە درێژایی ڕێگاکانی زیارەت کاران ئامادە کراون تاکو ناوەندی شاری کەربەلای پیرۆز، لەگەڵ ڕۆڵی سەرەکییان لە سەرکەوتنی زیارەت و گرنگیدان بە زیارەت کاران و پێشکەش کردنی ئاسانکاری.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تەماشایی وردەکاری لایەنەکانی ئەو پلانانەی کرد کە لە بواری بەڕێوەبردنی گواستنەوە و چاودێری تەندروستی و لایەنەکانی پەیوەندیدار بە دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی پێشکەش کراون لە لایەن وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە.
سهرۆك وهزیران فەرمانی کرد بەدواداچوون بکرێت بۆ بڕگەکانی خزمەتگوزاری و دابینکردنیان، و کار بکەن بۆ ئامادەکردنی هەموو داوکارییەکان بەپێی ئەو پێداویستیانەی کە دیاریکراون، و ئامادە بن بۆ ئە پێداویستییانەی کە لەناکاوەن لە هەموو جومگەکانی مەراسیمەکەدا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانە ستراتیژییەکان کرا کە لەلایەن لیژنەی هەمیشەییەوە جێبەجێ دەکرێت لە زیارەتەکانی داهاتوودا.