به‌دواداچوون ـ INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، نرخی نه‌وتی برێنت به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی 18ی مانگی ته‌شرینی دووه‌می ساڵی 2022یه‌وه تائێستا به‌خۆیه‌وه بینی كه‌گه‌یشته سه‌رووی 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه‌ش له‌دوایی ڕاگه‌یاندنی چه‌ند بڕیارێك بوو له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌رووسیا و سعودیه بۆ پاڵپشتیكردنی بازاره‌كانی نه‌وت.
مۆسكۆ راگه‌یاند" به‌رده‌وامی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌دات كهبهڕێژهی 300 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له‌رۆژێكدا تاكۆتایی ئه‌م ساڵ 2023.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه، بڕیاری عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه كهبڕیاریداوه به‌رده‌وامی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌شێوه‌ی به‌خشین بدات به‌ڕێژه‌ی یه‌ك ملیون به‌رمیل له‌رۆژێكدا بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه.