دەسپاکی: دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی دوو بەرپرس لە کشتوکاڵی ئیسحاقی

ناوخۆ
  • 5-09-2023, 17:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ دوو بەرپرسی لقی کشتوکاڵ لە ناحیەی ئیسحاقی.
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سڵاح الدین تایبەت بەدەسپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ناحیەی ئیسحاقی وبەرپرسی یەکەی زەوی وزارەکان تیایدا
    دەرکرد، ئەویش لەبەر تۆمەتی گەمەکردنبەپلانی کشتوکاڵی گەنم بۆ وەرزی ناشتنی 2021-2022.
    وتیشی کە دادوەری لێکۆڵینەوەی سڵاح الدین فەرمانەکەی بەپێی مادەی 331 ی یاسای سزادانی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 دەرکردووە.