به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئیستسنایەکی وەرگرتن لە کۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەکانی دەرکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی سکرتێری شەخسی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەبدولکەریم عەبدولحەسەن وەجه‌ر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، تێیدا هاتووە "سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئیستسنایه‌كی وەرگرتن لە کۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەکان دەرکردووه كه‌لە کۆنتڕۆڵە کارپێکراوەکانەوە به‌ده‌رده‌كران، و پێشبڕکێکە بەپێی یاسا و کۆنترۆڵ و ستانداردەکان پەسەند بکرێت بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان داواکراوه‌كاندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "فەرماندەی گشتی فەرمانی داوه ناوی داواکرانی یەدەگ بۆ کۆلێژ و پەیمانگا سەربازییەکانیش بەپێی پێشینەی خۆیان لەگەڵ شێوازی کۆنتڕۆڵی وەرگرتن پشتیان پێ ببه‌سترێت بۆ پركردنه‌وه‌ی شوێنی ئەو کەسانەی دەستلەکارده‌كێشنه‌وه یان لەکاریان دوورده‌خرێنه‌وه بەپێی یاسا و کارپێکراوەکان کۆنتڕۆڵكردن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە " به‌پێی فەرمانەکە دەسەڵاتداری چاودێری و پشکنین و ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدراڵی بەدواداچوون بۆ هەر حاڵەتێک بكه‌ن کە دەکەوێتە دەرەوەی ئەوەی لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژه پێكراوه.