بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح مهدی حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری بۆ 8 ملیۆن و 423 زیارەکار دابینکراوە.
حسناوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەت خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ زیاتر لە هەشت ملیۆن زیارەتکار دابینکردووە و بنکەکانی سەربەوەزارەت و تیمەتەندروستیەکانی حەشد و مانگی سوورو تیمە خۆبەخشەکان بەبەردەوامی کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی سەردانیکاران.
وتیشی کە ئامارە تایبەتەکانی تەندروستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیاتر لە 8 ملیۆن زیارەتکار لەخۆدەگرێت وژمارەی پشکنینی تیشک گەیشتووەتە 13٫663، پشکنینی ڕەنین و سێقوچکەیی گەیشتووەتە 1٫940سۆناریش گەیشتە 2٫696 و پشکنینی تاقیگەییش گەیشتە 78٫779 دانە و نەشتەرگەریەکانیش گەیشتە 932 نەشتەرگەری حاڵەتەناکاوەکانیش گەیشتنە 6٫048 حاڵەت.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات