بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لەوەی کە عێڕاق پارێزگاری لە پۆلێنی دڵنیایی خۆی کردووە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه وتی لە دواهەمین ڕاپۆرتی ئاژانسی اندبورز بۆ پۆلێنی دڵنیاییدا هاتووە کە عێڕاق پارێزگاری لە پۆلێنی خۆی B\ B کردووە. وجەختیش کراوەتەوەسەر سەقامگیری ئابووری و نەختینەیی.
ڕوونیشی کردەوەکە پۆلێنەکەبەپێی سیاسەتی چاکسازی ئابووری ودارایی بەردەوام داڕێژراوە کە وەزارەتی دارایی پەیڕەوی لێدەکات ولەپاڵ پارزگاریکردن لەئاستی دراوی بیانی کەلە قەرزی دەرەکی زیاترە.
وتیشی لەم پۆلێنەدا ڕاپۆرتەکە پشتیبەستووە بە چەند پێنوێنێک کە گرنگترینیان ڕاستاندنی پەرلەمانە لەسەر بودجە، کە بوژاندنەوەی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری لەخۆدەگرێت.
ڕوونیشی کردەوەکە ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوەسەر پێشبینیکردنی کەڵەکەی نەختینەیی لە هەژماری بندەستدا لەتوێی پێشبینیە ئابووریەکان کە بنەمایەک بە دراوی بیانی دەبەخشێت و ئاماژەشی بەوەکرد کە بۆی هەیە پۆلێنی دڵنیایی باشتربکرێت ئەویش لەکاتێکدا کە ئاستی گەشەی ئابووری بەرزترببێتەوە و داهاتەکان فرەچەشن بکرێن جا چ نەوتی یاخود نانەوتی بن.