بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند" کە دوو داواکراوی دەستگیرکردووە لەبەغداد.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکرا وتی" تیمەکانی هەواڵگری توانیان یەکێک لە داواکراوەکان دەستگیربکەن بەتۆمەتی تیرۆر لە ناوچەی کەڕڕادە کە یاداشتنامەیەکی بەپێی مادەی 1/4 بۆ دەرکرابوو لە دادگای کەرخی یەکەم.
هەروەها تۆمەتبارەکەی دیکەش بازرگانێکی مادەی هۆشبەربووە لە گەڕەکی شەعب کەبەپێی یاداشتنامەی 28 دەستگیرکرا و کەڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.