بەغداد/ INA
کۆمپانیای گشتی هێڵەکانی ئاسنینی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە خۆی کردە ئامادەباشیەوە بۆ گواستنەوەی سەردانیکارانی کەربەلای پیرۆز.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە خالد کعبی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە هەموو کۆششەکانی خۆی خستووەتەگەڕبۆ گواستنەوەی زیارەتکاران و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان کە چوونەتە نێو کەربەلای پیرۆز گەیشتووەتە 700 پاس و 3000 ئۆتۆمبێلی تایبەت، هەروەها 20 شەمەندەفەریش هەستاون بە گواستنەوەی زیارەتکاران لە بەسڕەوەبۆ کەربەلای پیرۆز.
وتیشی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی و گواستنەوەی دەریایی بەردەوامن لەگواستنەوەی سەردانیکاران.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزارکەس لەسەرەتای یادی چلەوە هاتوونەتە ناو عێڕاق.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری لێژنەی ئەمنی بەردەوامە لەدابینکردنی ئەمنیەت بۆ زیارەتکاران وهێزە ئەمنیەکان لەسەرڕێگاکان بڵاوەیان کردووە و بەردەوامن لە ئەرکەکانیاندا.