بهدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت ناسهقاگیر بوو، بەهۆی کاڵبوونەوەی پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی چین بۆ پشتگیریكردنی ئابووری وڵاتەکەی، ئەمە لهكاتێدا چاوەڕوانییەکانی درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوت لەلایەن دوو ئەندامی سەرەکی ئۆپێک ( سعودیە و ڕووسیا ) کۆتایی هێنا.
نرخی گرێبهستهكانی نەوتی خاوی برێنت لە مانگی تشرینی دووەمدا بە ڕێژەی 10 سەنت دابەزیوە و گەیشتووەتە 88.90 دۆلار، هاوکات نرخی ئایندەی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنی مانگی تشرینی یەکەم 33 سەنت کە دەکاتە 0.39% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 85.88 دۆلار.
پێشبینی دەکرێت سعودیە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە مانگی تشرینی یەکەمدا كهمكردنهوهی نەوتی خۆبەخشانە درێژ بکاتەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیاش ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەم هەفتەیەدا پەردە لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی کەمکردنەوەی دابینکردن لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئۆپێکدا لادەدات.