سودانی داوای ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی ڕووداوەكانی كەركوك دەكات

سیاسی
  • 4-09-2023, 23:30
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محمد شیاع سودانی فەرمانی ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی لە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی شاری كەركوك دەركرد.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسووڵ لە لێدوانێكی كورتدا كەده‌ستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی ئازادكردنی دەستگیركراوەكانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك كردووە.
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە ئەو توخمانەی هێرشەكانیان لە كەركوك ئەنجامداوە سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پابەندن بە پاراستنی خەڵكی كەركوك.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكی حكومەت محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كرد لە پارێزگای كەركوكەوە، بە نوێنەرایەتیی پێكهاتە جۆراوجۆرەكان بە ئامادەبوونی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەن، شاخەوان عەبدوڵڵا لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی پارێزگاكە كرد، پێداچوونەوەیان بە واقیعی ناوخۆیی لەوێ كرد، هەروەها گرنگترین پێداویستیەكانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە پارێزگاكەدا كە بە فرەچەشنی دەوڵەمەندی لەگەڵ مەزهەبە برایەتییە عێراقییەكان تایبەتمەندە.
    سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : ئەو توخمانەی هێرشەكانیان ئەنجامداوە و كاریان بۆ چاندنی ناتەبایی كردووە بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، ئاماژەی بەوەشكردووە : هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك بە جۆر و ناوە جیاوازەكانیان پابەندن بە پاراستنی خەڵكی پارێزگاكە و مافەكانیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شایستە بژین و خۆیان دەرببڕن بۆچوون و چێژوەرگرتن لە ژینگەیەكی سەلامەت كە لێبوردەیی و قبوڵكردنی ئەویتر زاڵە بەسەریدا و ئەمەش تایبەتمەندی خەڵكی كەركوكە.