ئەعرەجی: عێراق سیاسەتی هاوسەنگی پەیڕەو دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتان

سیاسی
  • 4-09-2023, 23:29
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، دووپاتیكردەوە كە عێراق سیاسەتی هاوسەنگی لە مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتان پەیڕەو دەكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە  و  ڕایگەیاند: بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای ئاسایشی سنوورەكان بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەردانی هەولێر كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لیژنەكە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم كۆبووەتەوە و تیایدا تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانەیان كردووە كە هەرێم سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا گرتووەتەبەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، بەتایبەتی چەسپاندنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
    بەپێی ڕاگه‌یێندراوه‌كە ئەعرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە: عێراق سیاسەتی هاوسەنگی لە مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتان پەیڕەو دەكات و لە بەرژەوەندییەكانی و ڕێزگرتن لە سەروەری خۆیەوە سەردەكەوێت، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ هەمووان بۆ بەدیهێنانی ئەم پرەنسیپە كە گەرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەمان دەكات .