سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی گەندەڵی دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-09-2023, 19:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی گەندەڵی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان كردەوە.
    بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: ئەمڕۆ عەبدلەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار سەردانی بینای پارێزگای سلێمانی كرد لەوێ لەلایەن پارێزگاری هەڤاڵ ئەبو بەكر لە سلێمانی پێشوازی لێكرا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی خزمەتگوزاری و كارگێڕی شارەكە كرد، كە سەرۆك كۆمار جەختی لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی گەندەڵی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان كردەوە، جەختی لە پاڵپشتیكردنی خۆی بۆ هەموو هەوڵەكانی بە ئامانج گرت لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز بە شێوەیەك كە مافی هەموو عێراقییەكان بپارێزێت.
    لەدرێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرۆك كۆمار پێداچوونەوەی بە كتێبخانەی پارێزگاكەدا كرد، ئاماژەی بە گرنگی دامەزراندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەكان كرد كە كولتووری كورد و مێژووەكەی بناسن، هەروەها پاراستنی شوێنەوار ناو پارێزگاكە و گرنگیدان بە مۆزەخانەكەی.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: پارێزگار هەڤاڵ ئەبوبەكر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ سەردانە گرنگەكەی، جەختی لەسەر بەردەوامیی پارێزگاكە لە هەموو بەشەكانیدا بۆ كاركردن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بە شێوەیەك كە بە ئاواتەكانیان بگات بۆ سەقامگیری.