بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ زریانێكی تۆزاوی تۆمار نەكراوە، هاوكات وادەیەك بۆ لێكۆڵینەوە باراناوییەكە دیاریكردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی بەشی پێشبینی كەشوهەوا بڵاویان كردووەتەوە، ئاماژە بە بوونی گۆڕاو و ڕوودانی زریانی خۆڵ لە ڕۆژانی داهاتوودا ناكەن.
ڕوونیشیكردەوە: وەرزی ئێستا شایەتی كەمبوونەوەی بەرچاوی زریانی تۆزاوی بەخۆیەوە بینی، تەنها تۆز لە هەندێك شوێن بەرزبووەتەوە، كە بەشێوەیەكی لابەلاو هەمیشەیی نییە.
سەبارەت بە پلانی بارانبارین جابری ڕایگەیاند: تائێستا لێكۆڵینەوەی بارانبارین بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەو پێیەی بەزۆری لە كۆتایی مانگی ئەیلول و سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها پلانێكی هاوبەش و قورسە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە جیهان شایەتحاڵییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەشی پێشبینیكردن لە كۆنترۆڵی بەردەوامدایە بۆ بەدواداچوون لەبارودۆخی كەش وهەوا.