سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کەنەدا لە هەموو بوارەکاندا دەکاتەوە

سیاسی
  • 4-09-2023, 16:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،جەختی لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کەنەدا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع  سودانی"سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "گریگۆری گالیگان" باڵیۆزی کەنەدا کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی کارکردنی لە عێراق.
    لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ باڵیۆزی پێشوو دەربڕی بۆ هەوڵەکانی بەدرێژایی کارەکانی لە عێراق، جەختی لە "گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کەنەدا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە، کە لە ئەنجامدا هاوکاریی بنیاتنەر کە لە  نێوان هەردوو وڵات دروستبووە.
    لای خۆیەوە بالیۆز جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی عێراق و هاوکاریکردنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کاریگەری و تەحەددایانەی لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا دروستدەبن، لە ڕێگەی هاوکاریکردنی عێراق بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گونجاو وەبەرهێنان لە سەرچاوە ئاوییەکاندا بکات، ئەمە جگە لە بەردەوامبوون لە پلانەکانی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بۆ عێراق و هێزە ئەمنییەکان کە لەلایەن کەنەدا دابین دەکرێن، لەناو تیمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کارکردن لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.