دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستووری بوونی لەسەر ڕێککەوتنی دەریایی لە خۆر عەبدوڵا لەنێوان عێراق و کوێت راگەیاند

ناوخۆ
  • 4-09-2023, 16:40
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستوور بونی لەسەر پەسەندکردنی رێکەوتننامەی ڕێکخستنی دەریایی لە خۆر عەبدوڵا دەرکرد.
    دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند:-ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە (105) هاوپێج بە ژمارە (194/ فیدراڵی/ 2023) یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی دەوڵەتی کوەیت لەسەر ڕێکخستنی کەشتیوانی دەریایی لە خۆر عەبدوڵا ژمارە (42) ی ساڵی 2013 بە نادەستووری زانی.  
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دادگا بڕیاری خۆی دەرکردووە کە رێککەوتنەکە پێچەوانەی  بڕگەکانی ماددەی (61/چوارەم) ی دەستووری کۆماری عێراقە کە تیایدا هاتووە (رێکخستن و  پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بە یاسایەک ڕێکدەخرێت کە لەلایەن زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درابێت).