وەزارەتی ناوخۆ: لە سەرەتای ڕێوڕەسمی چلەوە تائێستا نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکەت هاتوونەتە ناو وڵاتەوە

ناوخۆ
  • 4-09-2023, 16:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە سەرەتای ڕێوڕەسمی زیارەتکەرانی چلە ، نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکەر  هاتوونەتە ناو وڵاتەوە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لیژنەی باڵای ئاسایش بە سەرۆکایەتی"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،بەردەوامە لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی زیارەتکەرانی چلە، هەر لەدابەشکردنی هێزە ئەمنییەکانی بەرپرسی لەم ئەرکە لە سەرجەم  ناوچەکانی زیارەتکەران و ئەو ڕێگایانەی کە سەردانکەران بەرەو کەربەلای پیرۆز دەرۆن.
    بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردوە:- لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاسانکاری هاتنە ناوەوە بۆ سەردانکەران دەکات  لە سەرجەم دەروازەکانی وڵات، لەهەر یەک لە (مونزریە و زورباتیە و  شەیبە و شەلەمچە و سەفوان  و مەندەلی  و کەرکوک  و قائیم  و فرۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف  و بەسرە)
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکرد:- ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە سەرەتای هاتنی مەراسیمەکە گەیشتۆتە (3,587,959) زیارەتکەر.