بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە، ڕوودانی بوومەلەرزەیەکیان لە پارێزگای میسان تۆمارکردووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا ڕایگەیاندووە:- بومەلەرزەکە کاتژمێر 11:24:5 بە کاتی ناوخۆ تۆمارکراوە و هێزەکەی گەیشتووەتە (٣.٦) پلە،لە باکووری پارێزگاری میسان.