بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،فەریقی یەکەم لیوا "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،چەند ڕێنماییەکی بۆ هێزە ئەمنییەکانی باشووری بەغدا دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ فەریقی یەکەم لیوا " قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییە بەردەوامەکانیدا بۆ پێداچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی بۆ سەردانی کەرانی چلە، بە یاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەرانی فیرقەی 17ی باشووری بەغدا پایتەخت.
لەبەیاننامەکەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا هاتووە:- کە ئەوان بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کە بۆ سەردانیکەران داڕێژراوە، هەروەک زیادکردنی هەوڵەکان لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی سەردانکەران، هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەکان و یەکخستنی کارەکان بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەو پلانانەی کە بۆ دەستەبەری ئەمنی زیارەتکەران دانراوە.