بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا کرد،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:- کە بۆ سبەینێ سێشەممە، ڕەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، بەڵام دۆخی کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکوور ئاسایی دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەبەراوەرد بە ڕۆژانئ پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە:- کە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکور ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە،دەستەی کەشناسی ئەوەی خستۆتەروو :- کەدۆخی کەش و هەوا بەگشتی ئاسایی دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور بەبەراوەرد بەرۆژانی پێشوو دادەبەزن، و لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە ڕەوشی کەشوهەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو ئاسایی دەبێت، هاوکات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.