بەغداد/INA
"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، دووپاتی کردەوە کە ئەو کەسانەی هێرشیان لە کەرکوک ئەنجامداوە سزادەدرێن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئەمنییەکان دەبێت پابەند بن بە پاراستنی خەڵکی کەرکوک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردوە :- کە ئێوارەی دوێنی یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پێشوازیی لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمان کرد لە لەپێکهاتەو هێزە سیاسیەکان لە بازنەی پارێزگای کەرکوک،کە"شاخەوان عەبدوڵڵا"جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوو و لە میانی دیدارێکدا ، باس لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکە کرا، و گفتوگۆ لەسەر واقیعی ناوخۆیی شارەکە، و گرنگترین تەوەرەکان کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکەدا پێویستە بۆ پاراستنی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی خرایە روو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە،ئەو کەسانەی هێرشیان ئەنجامداوە، و کاریان بۆ وروژاندنی فیتنە کردووە، بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.
ووتیشی :- سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک،پابەندن بە پاراستنی خەڵکی پارێزگاکە و خەڵکەکەی مافیان هەیە بۆ ژیانێکی شایستە بە ئازادانە بۆچوونی خۆیان دەرببڕین لەچوارچێوەی ژینگەیەکی سەلامەت کە لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر مسۆگەر بێت، کە ئەمەش دەبێت یەکێک بێت لە تایبەتمەندییەکانی خەڵکی کەرکوک.