دەزگای دژەتیرۆر 4 تیرۆریستی دەستگیرکرد کە یەکێکیان شارەزایه‌ لەبواری تەقه‌مه‌نیه‌كان

ئەمنی
  • 4-09-2023, 11:54
  • +A -A

    بەغدا - INA 


    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریستی ڕاگەیاند کە یەکێکیان شارەزایی هه‌یه‌ لە بواری تەقه‌مه‌نیه‌كان.

    لەڕاگەیەندراوێکی شانەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و بە سەرپەرشتی لیوا عەبدولوەهاب ئەلسەعدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، مەفرەزەکانی دەزگاکە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوه‌، کە لە ئەنجامدا (4) تیرۆریست لە باندە تیرۆریستەکانی داعش دەستگیرکراون.

    ئاماژه ی به وه شدا" یەکه‌کانی ده‌زگاكه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی دژه تیرۆر له‌هه ولێر، توانیان سه‌ڕکرده ی تیرۆریستی (و.م.م) ده ستگیر بکه ن، که‌شاره زایه‌ له‌ ته قینه‌وه‌كان له که ڕتی باکووری چه‌ته تیرۆریستییه‌کانی داعش، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ " كه‌مەفرەزەکانی ده‌زگاكانی، بە هاوکاری فەوجی دژە تیرۆری سلێمانی، له‌دوو ئەرکی جیاوازدا، دوو تیرۆریستی لە دەڤەری بازیان و چەمچەماڵی شاری سلێمانی دەستگیرکردووه‌".

    ئاماژەی بەوەشکرد، " كه‌هێزێک لە ده‌زگاكه‌ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تایبەتدا، تیرۆریستێکی دیكه‌یان لە کەرکوک دەستگیرکردووه‌.