وه‌زیری ناوخۆ رێنمایی ده‌كات بۆبه‌گه‌رخستنی هه‌وڵه‌ ئه‌منیه‌كان له‌رێكخستنی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ران

ئەمنی
  • 4-09-2023, 11:43
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ رێنمایی دان بۆ به‌گه‌رخستنی هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌كان له‌رێوره‌سمی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رنكه‌ران. 

    وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌ردانی چله‌ی ماته‌مینی، سه‌رۆكایه‌تی كورته‌ی رۆژانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌منی هه‌واڵیگری  له‌فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لای كردووه، كه‌تێدا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگا و پۆلیسه‌كانی و ده‌زگای هه‌واڵگیری له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ وبه‌رگری و هه‌واڵگیری و ئاسایشی نیشتیمانی و حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز و نه‌جه‌فی شكۆمه‌ند و بابل ئاماده‌بوون. 

    هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه"‌ وه‌زیری ناوخۆ هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگیری و ئه‌منی كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگا و پێكهاته‌ جیاجیاكانه‌وه‌ له‌مه‌ رۆژانه‌دا به‌رز نرخاندووه‌. وداوایی كردووه‌ هه‌وڵه‌ ئه‌منییه‌كان به‌گه‌ربخرێن بۆ رێخستنی رێوره‌سمی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك. و جه‌ختیش له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ده‌بێت خاڵه‌پشكنینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له‌ره‌وشێكی ئاماده‌باشی به‌رده‌وام دابن وهه‌وڵه‌كانیش و به‌دواداچوون به‌رده‌وام بن و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌ی كۆتایی رێوره‌سمی ئه‌م سه‌ردانیكردنه‌ گرنگه‌ و كاركردن له‌پێناوی سه‌رخستنی ئه‌م چالاكیه‌ پیرۆزه‌.