ئاژانسی هەواڵگری دوو تۆمەتبار دەستگیرکرد کەماڵەکەیان بۆ بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر لە بەغدا بەکارهێناوە

ئەمنی
  • 3-09-2023, 22:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵگری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە ماڵەکەیان بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە بەغدا بەکارهێناوە.
    ئاژانسی هەواڵگری  لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە هێزەکانی سەربە ئاژانسی هەواڵگری لەڕەسافەی بەغدا  زانیاریی دروستیان لەبارەی دوو کەس هەبووە  کە ماڵەکەیان  بەکارهێناوە وەک ناوەندێک بۆ فرۆشتن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
    وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە:- دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر ئەم خانووە و ئەو کەسانەی مادەی هۆشبەر دەفرۆشن و بەکاردەهێنن و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر ، هێزەکانی  ئاژانسی هەواڵگری لە بەغدای تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، توانیان ئەو کەسانە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەرو کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا بگرن.
    ئاژانسەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە، هەروەها بە ئالوودەبووان و گەنجانیان فرۆشتوە.