بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبونەوەی هەفتانەی خۆییدا کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،سەرۆکایەتی سی و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد،و تیایدا پێشهاتە گشتییەکانی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا، هەروەک گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک مەلەفە سەرەکییەکانی ناو
بەرنامەی دانیشتنەکە کرا.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە بێت،ڕێکارەکانی زیارەتکەرانی چلە وبابەتی ڕێنماییەکان بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025) تاوتێکران بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (34)ی ڕێنماییەکانی پێشوو.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- لەسەر بابەتی ووزەش، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری وزە ژمارە(23067)ط بۆ ساڵی 2023 سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی کۆتا ڕێنماییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل پەسەندکرا، بەپێی ئەم وردەکاریانەی خوارەوە:-
وەزارەتی نەوت ڕێکەوتنی کۆتایی یەکلاکردنەوەی نێوان (کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل)ی پەسەند کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوکانی کە لە گرێبەستی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەی مەیدانی ڕۆژئاوای قرنە سەریان هەڵداوە، جگە لە بڕگەی (ناکۆکییەکانی باج) کە لە بڕگەی (1-14)ی ڕێککەوتنەکە یەکلاییکردۆتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەلایەنی ئابوورییەوە ئەنجومەن، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (230185)ق ی پەسەندکرد، کە تیایدا پاشماوەکانی نرخی بەرهەمی نەوت و سووتەمەنی، کە بە ڕێژەی قیر و ئۆکسجینکراو دابین دەکرێت دیاریکردوە بە نرخی (35%)ی نرخی بڵاوکراوە جیهانییەکە حیسابی بۆ کراوە، بەپێی ئەوەی لە نووسراوەکەی وەزارەتی نەوت لە بەرواری 1ی تەمموزی 2023 هاتووە.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە :- ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (23023)ب سەبارەت بە ڕۆژی یاسادانانی عێراقی پەسەند کرد،وەک ئەوەی لە خوارەوە روونکراوەتەوە :-
هەموارکردنەوەی بڕگەی (1)ی ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (8ی ساڵی 2022) بە: پەسەندکردنی رۆژی 15ی 1ی هەر ساڵێک بە (رۆژی یاسادانانی عێراق)، کە هاوتایە لەگەڵ دەرچوونی یەکەم ژمارەی عێراقی ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی لە 15ی 1ی 1922، بۆ هەموو ئەو وەزارەت و سەرجەم دام ودەزگا حکومییەکان، و دەستە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و یەکێتی مافپەروەرانی عێراق تێیدا ئاهەنگ دەگێڕن و کۆنفرانس و سیمینا سازدەکەن کە تیایدا مامەڵە سەرەتاکانی یاسایی لە جیهاندا لە میزۆپۆتامیا دەست پێدەکات زیاتر لە (4000 ساڵ لەمەوبەر) تا ئێستا بەردەوامە، و میوانداری و ڕێزلێنان لە پێشەنگەکانی کەسایەتییە یاساییەکان لە عێراق و مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان ، کە کاریگەرییان لەسەر دەرچوونی ئەو یاسایانە هەبوە ،بە ڕێزلێنان لە کارمەندانی یاسایی بەڕێز.
هەرەها ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی بڕگەی (1)ی بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی (23299) ی ساڵی 2023)، بەپێی ئەم روونکردنەوانەی خوارەوە:
پابەندکردنی وەزارەت و دەستە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بە بەخشینی کانزای ڕەنگاوڕەنگ و چەک و کەرەستەی سەربازی لە دەرەوەی خزمەت بە دەستەی پیشەسازی سەربازی بەبێ نرخ، جگە لە کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان سەبارەت بە مس و پاشماوەی ئاسن،و کارکردن بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (42ی ساڵی 2017) بەردەوام دەبێت.
لەبارەی پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بڕیارنامەی ژمارە (23215)ی خۆی بۆ ساڵی 2023 هەموار بکاتەوە، بەپێی داواکاری وەزارەتی وەرزش و لاوان،بە زیادکردنی( پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو لە تۆپی پێی بۆ ساڵی 2023)