سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوونی هەموو لایەک دەکاتەوە بەپاراستنی ئەمن و ئاسایشی کەرکوک

سیاسی
  • 3-09-2023, 21:15
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران،جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کردەوە بە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی شارەکە و دوورکەوتنەوە لە هەر فیتنە و دووبەرەکیەک.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی، تیایدا  ئاماژەی بەوەکردوە :- ئەمرۆ  "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی سی و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و لە دانیشتەکەدا پێشهاتە گشتییەکانی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا.
    وەک راگەیەندراوەکە باسی کردوە :- کە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆک وەزیران  پێویستی پابەندبوونی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکی بە پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ئاشتی شارەکە و دوورکەوتنەوە لەنانەوەی هەر فیتنە و ململانێیەک کە ببێتە هۆیپێکدادان و توندوتیژی.
    بەپێی راگەیەندراوەکە "سودانی" لەمیانی دانیشتنەکەدا،جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان کردەوە کە دوێنێ بۆ لایەنی پەیوەندیدارەکانی شارەکە دەریکردووە،کە کەمتەرخەم نەبن لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەپێی یاسا،دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان کە بەرپرسیارن لە زیانە گیانییەکان و برینداران و ئاشکراکردنیان.