بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"سالح حەسناوی" وەزیری تەندروستی بە کەناڵی عێراقیەی فەرمی ڕاگەیاند:- کە پزیشک و دەرمان و ئەمبولانس بۆ سەرجەم زیارەتکەرانی چلە دابینکراوە .
وەزیری تەندروستی،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی عێراقییە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،لێ وەرگرتوە ڕایگەیاند:- ژمارەی ئەو سەردانکەرانەی سەردانی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستییان کردووە لە مەزارگە پیرۆزەکان و پزیشکی سەربازی وتیمەکانیان لەهێزەکانی حەشد ، لە ڕۆژی چلەدا گەیشتۆتە ٦ ملیۆن زیارەتکەر، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو تواناکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خزمەتی پارێزگای کەربەلای پیرۆز و شوێنەپیرۆزەکانی خستۆتەگەڕ.
ئاماژەی بەوەشدا:-کە هەرچی خزمەتگوزاری پێویست و چارەسەری و خۆپارێزیش پێشکەش کراوە، لەوانە 52 هەزار و 500 پشکنینی تاقیگەیی بۆ خۆراک و ئاو لە مەوکیبەکانی پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا دابینکراوە ، ئەوە جگە لە گواستنەوەی 4 هەزار حاڵەت بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەناو شاری کەربەلای پیرۆزدا،کە هەندێکیان ڕەوانە کراون بۆ نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست،هەروەک نزیکەی 840 نەشتەرگەری لە ماوەی سەردانەکەدا ئەنجامدراون.
وەزیری تەندروستی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:- پشکنینی سۆنەر بۆ 2 هەزار و 350 حاڵەتکراوە ، ئەور جگە لەوەی زیاتر لە 11 هەزار پشکنینی تیشک ئەنجامداوە.
"حەسناوی" پێشبینی دەکات کە لەم ساڵ 25 ملیۆن سەردانکەر لە چلە ناویان تۆمار بکرێت.