بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:-کە کۆشکێکی تیرۆریستانی لە قەزای دبس لە پارێزگای کەرکوک کردووەتە ئامانج.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:-بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بە ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،فرۆکەکانی هێزی ئاسمانی توانی چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە قەزای دبس لە پارێزگای کەرکوک بکاتە ئامانج.